1- هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئیلایف
2- ئیلایف چییه؟
3- ماڵپه‌ڕ
4- چاره‌سه‌ری ژمێریاری
5- چاره‌سه‌ری خۆیه‌تی
6- تۆڕی کۆمپیوته‌ر
7- له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رێکی خاوێن کاربکه
8- ژیانی خۆت بژی
هه‌نگاوێک به‌ره‌و ئیلایف
کۆمپانیای ئاهام له کۆتاییه‌کانی ساڵی 2006 ده‌ستی
به کاره‌کانی خۆی کرد، له ماوه‌ی دوو ساڵدا توانی ناوێکی دره‌وشاوه بۆخۆی
دروستبکات له هه‌ولێر. کۆمپانیای ئاهام یه‌که‌م کۆمپانیای تایبه‌تی پڕۆگرامسازییه
له کوردستان، کۆمپانیای ئاهام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری کۆمپانیاکانیش
تۆمارکراوه له هه‌ولێر
ئیلایف چییه؟
ئیلایف واته، به‌کارهێنانی هه‌موو هه‌سته‌کانت ته‌نها
بۆ کاره‌که‌ت، وه کاره‌کانیتریش بۆ ئێمه جێبهێڵه تا یارمه‌تی کاره‌کانت بده‌ین
به شێوازێکی ڕاستتر و جوانتر به‌ڕێوه‌بچن، به چاککردنی کاره بچووکه‌کانی وه‌ک:
- دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ شتومه‌که‌کانت له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه
- دروستکردنی بنکه‌زانیارییه‌کان
- دروستکردنی سیسته‌می ئاماده‌نه‌بوونی فه‌رمانبه‌ران
- چاودێری کردنی کۆمپیوته‌ره‌کانت

ماڵپه‌ڕ
کاتێک یه‌کێك پرسیارێک ده‌رباره‌ی کۆمپانیایه‌که‌ت
ده‌کات، تۆ بێئه‌وه‌ی کاتی خۆت بگریت ده‌توانی زۆر به ساده‌یی بڵێی (www.MyCompany.com). لێره‌دا، کڕیاره‌که‌ت
پێویست ناکات ته‌نها گوێ له قسه‌کانت بگرێت، به‌ڵکوو له‌هه‌مان کاتدا له ماڵپه‌ڕه‌که‌ت
ده‌توانێت هه‌موو زانیارییه‌کانی تایبه‌ت به کۆمپانیاکه‌ت بزانێت، به‌ڵێ تۆ ده‌توانیت
هه‌م کاتی خۆت بپارێزیت، هه‌میش یارمه‌تی کڕیاره‌کانت بده‌یت که کاره‌کانت
ببینێت، نه‌ک هه‌ر گوێت لێبگرێت
چاره‌سه‌ری ژمێریاری
هه‌موو کاره‌کانی ژمێریاریت بخه ئه‌ستۆمان، ته‌نها
ئه‌وه‌ندی به‌سه که به باره‌که ئاشنامان بکه‌یت. سیسته‌می ژمێریاری ئێمه کاره
گرانه‌کانت بۆ سانا ده‌کات، وا ده‌کات که ئه‌وه به‌س بێت بڵێیه کۆمپیوته‌ره‌که‌ی
به‌رده‌مت ژمێریاری ساڵی (بۆ نموونه 2007)م بدێ ئه‌و خۆی هه‌موو ئه‌نجامه‌کانت بۆ
بخاته به‌رده‌ستت. ئه‌مه دروستکردنی بنکه‌ی زانیاری کۆگاکان و ژمێریاری و هاتوو
و ده‌رچووش له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌مانه‌ش به پشت به‌ستن به هه‌ردوو ته‌کنۆلۆجیای
پێشکه‌وتووی دۆت نێت و MS-SQL Server ئه‌نجام ده‌درێت، که له
به‌رهه‌مه‌کانی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفتن.
چاره‌سه‌ری خۆیه‌تی
یارمه‌تی له ئاهام وه‌ربگره، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
کاره‌کانی خۆیه‌تیت بۆ سانا بکات له کۆمپانیاکه‌ت، ئێمه یارمه‌تیت ده‌بیت، دوور
بیت له ڕۆتینی مانگانه‌ت بۆ جه‌رد کردن و ده‌رهێنانی مانگانه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌کانت،
چونکه ئه‌مه خۆی بۆتی ده‌کات. له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری خۆیه‌تی کۆمپانیای ئاهام، تۆ
ده‌توانی به چاوتروکانێک هه‌ر زانیارییه‌ک وه‌ربگریت له‌سه‌ر هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک
وه‌ک ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، ناونیشان، ناونیشانی کار، موچه...هتد
تۆڕی کۆمپیوته‌ر
هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کانی کۆمپانیاکه‌ت به‌یه‌که‌وه
ببه‌سته‌وه، که ئه‌مه هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمپانیاکه‌ت به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه
و یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
a. ناردن و وه‌رگرتنی فایله‌کان له نێوان کۆمپیوته‌ره‌کان،
به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بکات فه‌رمانبه‌ره‌کان بڕۆن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که فایله‌کانی
تیایه.
b. هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کان ڕاسته‌خۆ به ئینته‌رنێته‌وه
ببه‌سته‌وه.
c. ئه‌م دوو خاڵه‌ی سه‌ره‌وه له ئه‌نجامی دوو ته‌کنیک ئه‌نجام
ده‌درێت، کڵایێنت سێرڤه‌ر و وێرکگروپ:
- کڵایێنت سێرڤه‌ر یارمه‌تیت ده‌دات ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوت له‌سه‌ر
کۆمپیوته‌ره‌کانی ناو تۆڕه‌که هه‌بێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک ئه‌کاونتێکی ده‌بێت له‌سه‌ر
سێرڤه‌رێک که ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کانی تر ده‌بێت.
- وێرکگڕووپ: هه‌ر کۆمپیوته‌رێک ته‌نها بۆ خۆی کارده‌کات و توانایی به‌سه‌ر
هیچ کۆمپیوته‌رێکی تر نابێت
له‌سه‌ر کۆمپیوته‌رێکی خاوێن کاربکه
بۆ کۆمپیوته‌رێک به‌کاردێنیت که پڕ بێت له
ڤایرۆس و سپایوێر، له‌کاتێکا کۆمپانیای ئاهام کۆمپیوته‌ری خاوێن و دوور له
ڤایرۆست بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات؟ ته‌نها به ته‌له‌فۆن کردن بۆ به‌شی خزمه‌تگوزاری
کۆمپیوته‌ر هه‌موو کێشه‌کانت چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین، ئه‌م به‌شه پێکهاتووه له
تیمێکی ئای تی زیره‌ک، که ئه‌رکیان چاودێری کۆمپیوته‌ره‌کانی تۆیه، بێئه‌وه‌ی
پێویست بکات کۆمپیوته‌ره‌کانت بۆ ده‌ره‌وه‌ی کۆمپانیا ببه‌یت، هه‌موو کۆمپیوته‌ره‌کانت
له شوێنه‌کانی خۆی چاک ده‌کرێته‌وه
ژیانی خۆت بژی
دوای ئه‌وه‌ی به‌شداریت کرد له خزمه‌تگوزاری
ئیلایفی کۆمپانیای ئاهام، تۆ ده‌توانی به‌ته‌واوی ژیانی خۆت بژیت بێئه‌وه‌ی گوێبده‌یت
به‌و کێشانه‌ی که له کۆمپانیاکانت ڕووده‌دات چونکه تۆ ئێستا ئیلایفی ئاهامت هه‌یه
|